ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی تازه دامه‌زراو و كۆمه‌ڵێك له په‌رستارانی ئۆستانی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و بینای سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، موعه‌لیمانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم له ئاست كه‌مبوونی حقووقه‌كانیان و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاسای ڕیزبه‌ندیی موعه‌لیمان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له په‌رستارانی نه‌خۆشخانه جۆراوجۆره‌كان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ئاست به‌ڕێوه‌نه‌چوونی یاسای ته‌رفه دانان بۆ په‌رستاران و پێناسه نه‌كردنی پیشه‌ی په‌رستاری وه‌ك كاری سه‌خت و زیانبار، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.