کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ئیسپانیا

به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ئیسپانیا44

 به‌ پێی راپورته‌كان، بێکاربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئیسپانی بەهۆی سنووردارکردنی رێوشوێنەکانی پەیوەست بە رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بووە. رێکارەکان زیانی گەورەیان لە کەرتی گەشتیاریی ئیسپانیا داوە، کە بەردەوام سەرچاوەیەکی گرینگی داهات بووە بۆ ئەو وڵاتە.

لە یەک ساڵی رابردوودا چەندین جار حکومەتی ئیسپانیا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاندووە. “ماریا خۆزی مۆنتێرۆ”، وەزیری دارایی ئیسپانیا رایگەیاند: هەندێک كه‌رتی تایبەتی ئابووری لە كه‌رته‌كانی دیکە بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە زیانی زیاتریان بەرکەوتووە. گەورەترین به‌شیش کە ئەو زیانەی بەرکەوتووە، گەشتوگوزار بووە كه‌ بووه‌ته‌ هۆی بێكاری پتر له‌ پێنج ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته‌.