كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی و پێش ده‌بێستان سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، به چوون بۆ تاران و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، له‌ئاست كاراكردنی به‌ندی ١٠ له ماده‌ی ١٧ی یاسای دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، پێش ده‌بێستانی و حه‌قولته‌دریسی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. مۆعه‌لیمانی ناڕازیی خوازیاری، دیاری كرانی بارودۆخی دامه‌زراندنیان به سه‌رنج دان به پێشینه‌ی كاریان بوون.