ڕۆژی ڕابردوو، یه‌كێتی كامیۆن‌داران و شۆفێرانی ئێران، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بازاڕیان، مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌یرانی ئابووری و نرخی كه‌لوپه‌لی پێویستی ژیانی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها گوشارێكی زۆرتری ئابووری بۆ سه‌ر كامیۆن‌داران و شۆفێران، هوشداریان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئێستا زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بازاڕیان، كاسبكاران، هاووڵاتیان، بهههمهێنهران و كامیۆن‌داران، بوون به قوربانی سیاسه‌ته هه‌ڵه ئابوورییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رده‌وامی ئه‌م بارودۆخه نه‌ك ته‌نیا ئەبێته هۆی به ته‌واوی داخرانی بازاڕ له ئێران، به‌ڵكوو سیسته‌می گواستنه‌وه له ئێران تووشی قه‌یرانێكی زۆرتر ده‌كات. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێتی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ته‌نیا ڕێگه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵكه.
