یه‌كی مانگی مه‌ی ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار له شاری “ستۆكهۆڵم و وستروس” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی جیهانی كرێكاران له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه چوو.
ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری و حیزب و هێزه چه‌پ و شۆڕشگێڕه‌كان له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شاری ستكهۆڵم و هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كه كرێكاریه‌كانی شاری وستروس له دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ته‌شكیلاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ستكهۆڵم و وستروس هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه چه‌پ و ئازادی خوازه‌كانی دیكه، له مه‌یدانه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌و شارانه كۆ بوونه‌وه و به به‌ڕێوه بردنی ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزبی چه‌پی سوید، ئاڵا و پلاكارد نه‌خشێنراو به درووشمی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه‌یان به‌ڕز كرده‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كرده مه‌یدانی هاوپشتی جیهانی له‌گه‌ڵ چینی كرێكار. له‌كۆتایی ئه‌و ڕێپێوانه‌دا به‌یاننامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به زمانی سویدی بۆ به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بڵاوكرایه‌وه.