به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی سێ چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئێران نژاد”، “مورته‌زا سه‌یدی” و “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له له‌قی ٢ی دادگای ئینقلابی شه‌هریاری تاران به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه به به‌شداری پارێزه‌ره‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپی كرێكاری به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به‌رگریان له خۆیان كردووه. “محه‌ممه‌د ئێران نژاد”، “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو” و “مورته‌زا سه‌یدی” له ڕێكه‌وتی ٣٠ گه‌ڵاوێژی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادسه‌رای ناحیه‌ی ٣٣ی تارانه‌وه بانگهێشت كرابوون. “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” به‌هۆی په‌روه‌نده‌ی پێشووی ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا و پاش ٨ مانگ ڕۆژی ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ له زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “مورته‌زا سه‌یدی” و “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو” ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێز و مانگی گوڵان به‌دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوون.