سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە پاش بەڕێوەچوونی ھەڵمەتی خاوێن کردنەوەی سلێمان بەگ لەلایەن پاکبانە زەحمەت کێشەکانی شارەوانی و ئەندامانی پاژین، لە ڕێوڕەسمێکدا و پاش ئاراستەکردنی وتارێک لە لایەن دەستەی بەرێوبەری پاژینەوە بە پێشکەش کردنی گوڵ و دیارییەک لە ھەوڵ و تێکوشانی ئەو ئازیزانە ڕێزگیرا .
لهم پێوهندهدا ئهنجومهنی پاژین ڕایگهیاندووه: لەم ھەڵمەتەدا ڕێژەیەکی زۆر پاشماوە کۆ کرایەوە کە زۆر جێی داخ و سەر سووڕمانە و ھیوادارین کە ھاوشارییان لەمە بەدوا زۆر زیاتر بە خەمی ژینگەوەبن و ئەم ئازیزانەشمان لەبەر کەمتەرخەمی ئێمە کەمتر بکەونە زەحمەتەوە. جێگای ئاماژهیه ڕۆژی ههینی له مەراسمێكی دیكهدا لە شاری بانە ڕێز له ڕۆژی جیهانی كرێكار گیرا و لهو مهراسمهدا دەستگیر کردن و هێشتنەوەی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و مەدەنی شاری بانەیان مەحکووم كرا و خوازیاری ئازادی سهرجهم گیراوان بوون. له كۆتاییدا یەکێک لە بەشدار بووان لە قسە و باسێک دا باسی هەل و مەرجی کاری کرێکار و حەقدەستی ژێر خەتی فەقری کرد و باسی لە ژیانی کرێکاراننێک کرد کە بە هۆی نالەباری ژیان ڕوویان کردۆتە پیشەی کۆڵبەری و ڕۆژانە لێیان دەکوژرێ و بریندار دەکرێن.