له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “محه‌ممه‌د شیاع ئه‌لسوودانی” به‌هۆی گوشاره‌كانی ئامریكاوه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌ری له هه‌نارده‌كردنی دۆلار بۆ ئێران، فه‌رمانی به هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر داوه كه‌سب و كاری فرۆشیارانی ئه‌رزی قاچاخ به كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌وته‌ی كارناسانی سیاسی، ئا‌مریكا ده‌یه‌وێت هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌مارۆكانی سه‌پێندراو به‌بۆنه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی و بابه‌ته ناكۆكه‌كانی دیكه، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكات و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕژیمی تاران له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی زۆرتر به‌ره‌وڕوو ده‌كاته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه بانكی فیدڕاڵی “ڕزرو نیۆیۆرك” یه‌كێك له بانكه‌كانی سیسته‌می بانكی ناوه‌ندی ئا‌مریكا له مانگی نوڤامبه‌ری ئه‌مساڵ ئاسته‌نگیه‌كی زۆرتری به‌سه‌ر تیجاره‌تی نێوده‌وڵه‌تی به دۆلار له‌لایه‌ن بانكه‌كانی عێراقه‌وه سه‌پاند.