کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ شاره‌كانی ئێران

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ شاره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه،‌ بەلانی کەمەوە بۆ “342” کەس بەرزبووەتەوە، کە 43 كه‌سیان منداڵی ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ ئێران،ئەوەی خستەڕوو کە ژمارەی كوژراوه‌كان زۆر زیاترە له‌وه‌ی كه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌، بۆیە ژمارەی کوژراوە ڕاستەقینەکان لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان زیاتر مەزەنە دەکرێت، هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، کە هەندێک لە دەستبه‌سه‌رکراوان له‌ دادگاییه‌كی فۆرماڵیته‌دا بە تۆمەتی وەک “موحاریبە” و “موفسێدول فێل عه‌رز” ، مەترسی ئێعدام كردنیان له‌سه‌ره‌.