پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ڕۆژ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ی مترۆپۆل له شاری ئابادان، خه‌ڵكی شاره‌كانی ماهشه‌هر، ڕه‌ی، شاهین شه‌هر، ئۆمیدییه، ئه‌هواز، یه‌زد، بوشێهر، تاران و ئه‌ندیمشك بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك درووشم پاڵپشتی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ئابادان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك ڕێژ و گولله‌ی پلاستیكیی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه له به‌شێك له شاره‌كاندا تۆڕی ئینته‌رنێت زۆر به خاوی كار ده‌كات یان به‌ته‌واوه‌تی پچڕاوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ٢٩ كه‌س له ژێر ئه‌و بینا ڕووخاوه‌دا ده‌رهێنراوه و پێ ده‌چێت له ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه به‌رزتر ببێته‌وه.