كرێكارانی گرێبه‌ستی ئادیش سه‌نعه‌تی فازی ١١ی كه‌نگان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ڕایانگه‌یاند، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان وه‌رنه‌گرن و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ده‌ركراون نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی ٢١ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و ده‌ركرانی چه‌ند كرێكارێكی ئه‌و شێركه‌ته ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا په‌یمانكاری ئه‌و شێركه‌ته سه‌ره‌ڕای پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه پێانی ڕاگه‌یاندووه ده‌توانن واز له كاره‌كانتان بێنن و چی دیكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شێركه‌ته و به هه‌ڕه‌شه‌ی دادگایی كردن و درووستكردنی دۆسیه له پێدانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه خۆ ده‌بوێرن.