سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان كرێكارانی گرێبه‌ستی نه‌وت و گاز و هه‌ڵكۆڵینی ئه‌هواز، شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی نه‌وت و گازی كارون، مارون و ئاغاجاری بۆ جارێكی دیكه له‌م حه‌فته‌یه‌دا له شوێنی كاره‌كانیان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شێركه‌تانه له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی حقووق و پاداشته كارییه‌كانیان و نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و شێركه‌تانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و ڕایانگه‌یاندووه پێشتر بڕیار بووه به ڕێژه‌ی ٥٧ له‌سه‌د حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ زیاد بكرێت به‌ڵام ئێستا ١٠ له‌سه‌د زیاد كراوه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره بووه كه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌ركراوه.