خۆپیشاندانه دژه ده‌وڵه‌تییه‌كانی شاره‌كانی ئێران كه به‌هۆی گرانبوونی نرخی مادده خۆراكیه‌كان و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان ده‌ستی پێكردووه، له شاره‌كانی شه‌هری كورد و ناوه‌ندی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و تووندوتیژی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌و شارانه‌دا، خه‌ڵك بۆ جارێكی دیكه شه‌وی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و تووڕه‌یی خۆیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی وڵات و له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ڕژیمه ده‌ربڕی و دروشمی نه‌مان بۆ دیكتاتۆریان دووپات كرده‌وه. له ئاكامی ئه‌م تێكه‌ڵچوونانه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان به ئاسماندا ده‌كرد و گازی فرمێسك ڕێژیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه به‌كار هێنا. جێگای ئاماژه‌یه ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌دوای خوزستان بووه‌ته ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربه‌ڕینه‌كانی ئێران و هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمیش به‌مه‌به‌تی ڕێگری كردن له ته‌شه‌نه سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانی تاران، سنه، زه‌نجان و كرماشان دۆخێكی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌منییان له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا حاكم كردبوو.