ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی گه‌لاوێژ، ئاگری دارستانه‌كانی گوندی “ده‌ره‌وه‌ران” به‌ره‌وه گوندی “هه‌نجیران” ته‌شه‌نه‌ی كرد و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان داوای یارمه‌تی له ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرد بچن به هانایانه‌وه.
ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستانه‌كانی گوندی “ده‌ره‌وه‌ران” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی بێ ئاكام بووه. ڕۆژی ڕابردوو ئاگره‌كه بۆ جه‌نگه‌ڵه‌كانی گوندی “هه‌نجیران” ته‌شه‌نه‌ی كرد و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان داوای له ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرد بچن به هانایانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “پاژین”ی بانه چوون به هانای هاوكاره‌كانیان له ناوچه‌ی مه‌ریوان.