ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان درێژه‌ی بوو و چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون به‌ڵام دوو كه‌س بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دارستانی گونده‌كانی “ده‌ره‌وه‌ران”، “كیكه‌ن”، “نه‌چێ”، “مڕانه”، “بایه‌وه” و “كولیت” هێشتا به‌رده‌وامه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆ به‌خش له شاره‌كانی سه‌نه، سه‌وڵاوا، سه‌قز، بانه و پاوه بۆ یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ڕۆیشتوون و دوو ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی پاوه بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.