خهباتكاری دێرینهی چەپ “گوستاڤۆ پێترۆ”، ڕۆژی دووشهممه ٣٠ی مانگی جۆزهردان، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆڵۆمبیا بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا، هەروەها “فرانسیا مارکیز”ی بەڕەگەز ئەفریقیش بووە جێگری سەرۆک کۆماری ئهو وڵاته.
دوێنی یەکشەممە کۆڵۆمبیا دووەم خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی خۆی بەڕێوەبرد و كێبهركی له نێوان “گوستاڤۆ پێترۆ”، کاندیدی هاوپەیمانی “پەیمانی مێژوویی” و “ڕۆدۆلفۆ هێرناندێز”، کاندیدی “کۆمەڵەی پارێزگاران” دهستیپێكرد. له ههڵبژاردنهكانی كۆلۆمبیا ٢٢ ملیۆن کەس مافی دەنگیانیان هەبوو و “گوستاڤۆ پێترۆ”ی تەمەن ٦٢ ساڵ، ١١ ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا، کە ڕێژەی 50.46 له سهدی کۆی دەنگەکان بوو و لەبەرامبەردا “ڕۆدۆلفۆ هێرناندێز” ٤٧.٢٨ لهسهدی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بەو شێوه “گۆستاڤۆ پێترۆ” بووە یهكهم سەرۆککۆماری چهپگهرای ئەو وڵاتە. شایانی باسه كه “گوستاڤۆ پێترۆ”، ئەندامی پێشووی بزووتنەوەی “شۆڕشگێڕانی ئێم-١٩” و سەرۆکی پێشووی شارەوانی بۆگۆتای پایتەخت بووە، ناوبراو لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنی داوە خوێندنی زانکۆی بێ بەرامبەر و چاکسازی لە خانەنشینی و نایەکسانی بکات.