ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، به هۆی ده‌سترێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆمه‌لێك له كۆڵبه‌ران له به‌رزایه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود، دوو كۆڵبه‌ر به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره “به‌شیر ئه‌حمه‌دزاده” و “به‌سیر ئه‌حمه‌دزاده” خه‌ڵكی گوندی “دشه”ی سه‌ر به شاری پاوه ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو كوڵبه‌ره برینداره بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری پاوه كراون.