ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له یه‌كێك له سه‌یته‌ره‌كانی شاری كه‌ركووك شه‌ڕ له نێوان ئه‌رته‌شی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕوویدا و به پێی زانیارییه‌كان، دوو پێشمه‌رگه به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق له یه‌كێك له سه‌یته‌ره‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌یه كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه كه ئه‌و دوو پێشمه‌رگه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون.