بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی گاز لە کافه‌تریایەکی شەقامی سالم له شاری سلێمانی، 14 کەس برینداربوون کە بەشێکیان برینەکانیان سەختە و پێویستیان بە نەشتەرگەریی هه‌یه.
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه رایگەیاند: ژمارەی بریندارەکان گەیشتوونەتە 14 بریندار و تەندروستییان جێگیرە. چوار لە بریندارەکان بەهۆی سوکیی برینەکانیانه‌وه رەوانەی ماڵەوە کراون، ئەوانی دیکە لە نەخۆشخانەن، بەڵام چوار کەسیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییه هه‌یه. به پێی زانیارییه‌كان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و تا دره‌نگانێك سه‌رقاڵی گه‌ڕان به دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه له ژێر ئاواردا ماونه‌ته‌وه.