هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “کەماڵ بایزیدپوور” ڕۆژی سێشەممە ٦ی مانگی گوڵان، لە جادەی پیرانشار بۆ مەهاباد بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی “دربکە“ی سەر بە شاری پیرانشارە، بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیهك لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو هۆیەوە دەست و قاچێکی ناوبراو بەسەختی بریندار بووه و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان ئەو شارە کراوە.