به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “وه‌حید عیسی پوور” به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی شپیرانی شاری سه‌ڵماس به تووندی برینداربوو.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، گرووپێك له كاسبكاران له سنووری شاری سه‌رده‌شت كه‌وتنه‌به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپا، و له ئاكامدا به پێی ئه‌م ته‌قه كردنه كاسبكارێك به ناوی “قادر محه‌ممه‌د زاده” خه‌ڵكی ئاوایی “توژه‌ڵی” به تووندی برینداربوو.