له ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی گوندی “بێساران”ی سه‌ر به شاری سنه، له شاری بیجاڕ تووشی ڕووداوی كار بووه و ئێستا له كۆما دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “بێساران” به‌ناوی “ڕێبوار پیره” له كاتی كاركردن له بینایه‌كی شه‌ش نهۆمی له شاری بیجاڕ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. شایانی باسه كه ناوبراو باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له ئێستادا له كۆما دایه.