ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كرێكاری “سیمبان”ی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی ئوستانی كرماشان له شاره‌كانی “سه‌حنه” و “كه‌نگاوه‌ر” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری “سیمبان”ی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی شاره‌كانی “سه‌حنه” و “كه‌نگاور” به‌ناوه‌كانی “حه‌مید یاوه‌ری” و “محه‌ممه‌د ڕه‌زا جه‌عفه‌ری” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌وته‌ی چالاكانی كرێكاری شیركه‌تی به‌رقی ئوستانی كرماشان، “حه‌مید یاوه‌ری” به‌هۆی ئه‌بوونی ئیمه‌نی له به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه و “مه‌حه‌ممه‌د ڕه‌زا جه‌عفه‌ری”یش به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه به‌سه‌ختی برینداربووه.