ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له وڵامی هێرشی په‌هبادی حیزبۆڵڵای لوبنان، بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و گرووپه‌ی له باشووری لوبنان به چڕی بۆردوومان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو حزیبۆڵڵای لوبنان له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر پایگایه‌كی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی و ١٨ كه‌س بریندار بوون. له وڵامدا فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه‌یان له “عه‌ره‌ب عه‌رامشه”، به‌علبه‌ك و ئیعات كرده ئامانج. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌نباره‌كانی حیزبۆڵڵا و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به بۆمبی فۆسفۆڕی بۆردوومان كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.