گوندنشینانی ده‌وروبه‌ری به‌ندئاوی “سۆله‌یمان شا“ی شاری سۆنقوری سه‌ر به پارێزگای كرماشان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، له ئاست وشكبوونی ئه‌و به‌ندئاوه و له ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ریاچه‌ی پشتی ئه‌و به‌ندئاوه به ته‌واوتی وشكی كردووه و بووه‌ته ناوه‌ندێكی خۆڵبارین بۆ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و به هۆی بێئاوی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه وشكبوون و ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، میدیاكانی ڕژیم ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی ڕاپورتێكیان له‌سه‌ر سه‌رڕێژكردنی ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه بڵاو كردبوو كه‌چی پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌كساڵ به ته‌واوه‌تی وشكی كردووه و هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی ڕژیم بۆ دابین كردنی ئاوی ئه‌و سه‌ده جێبه‌جێ نه‌كراوه