کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانە جیاوازەکانی سەرتاسەری ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشتنامەیەک داوایان لە هەموو خەڵکی ئێران کرد، یه‌كریز و یه‌ك هه‌ڵوێست لە خۆپیشاندانەکان بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی‌دا بەشداری بكه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوانی سیاسی داوایان لە کرێکاران، کارمەندان، شۆفێران، بازاڕیان، مامۆستایان، پزێشکان، پەرەستاران، خوێندکاران و هه‌موو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا کردووە تا لە خۆپیشاندانەکان بەشداربن و لەبەرامبەر دەسەڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ئاخوندی‌دا بێدەنگ نه‌بن و ئێستا كه به‌هۆی ڕوودانی کارەساتی “مێترۆپۆل” خه‌ڵكی خووزستان ڕاپه‌ڕیوه، پشتیوانیان لێبكه‌ن.