لە بەرەبەرەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، دەیان چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی زیاتر لە دە چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “دلێر ئەسکەندەری، تۆفیق مەحموود، موزەفەر ساڵح نیا، ئارمین شەریفە، شەیس ئەمانی و پهیام فهتحی” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە نابێت بەشداری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کرێکار بکەن. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبووونەوەی ئەم هەواڵە زیاتر لە ١٥ چالاکی مەدەنی، کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە شاری سنە لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.