بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو “ژیان عه‌لیپوور” له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا له ته‌واوی هاوڵاتییانی كوردستانی داواكارن كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌توانن دژی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كۆماری ئیسلامی بوه‌ستێن و پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌رانی قۆربانی بكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه، ئێمه بنه‌ماڵه‌ی “ژیان عه‌لیپوور” خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ین و یه‌ك هه‌نگاو له داخوازییه‌كانمان پاشه‌كشه ناكه‌ین. ئێمه و سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌رانی قۆربانی له ناوه‌نده‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی داواكارین كه گۆشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆكاری پێشێل كردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ زیادكه‌ن، هه‌روه‌ها له ته‌واوی ڕێكخراوه‌كان و حیزبه سیاسیه‌كان داواكارین كه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندترین شێوه مه‌حكووم كه‌ن.