ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، “شه‌یس ئه‌مانی” ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراوه و له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه له لایه‌كس دیكه‌وه ڕۆژی چوارشەممە “ئۆمید ئەسەدی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بانگهێشتنامەی بۆ ڕەوانە کراوه.
بە گوێرەی بانگهێشتنامەکە ، دادگایی‌کردنی “ئۆمید ئه‌سه‌دی” کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە به تۆمه‌تی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و ” ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بەڕێوەچوو. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌یس ئه‌مانیش له ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه كراوه و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندووه كه دۆسیه‌ی تایبه‌تی بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌و جۆڕه گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكاریه توندتر كرد