ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی شاری مەریوان ڕۆژی هەینی ١٦ مانگی گوڵان، بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشتنامهیه ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بهرانبهر پێشلكردنی مافهكانیان و دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی سنفی موعەلیمان بە ناوەکانی “مەسعوود نیکخواه” و “ئەسکەندرە لوتفی“، لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.
لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، هەر بەو جۆرەی کە هەمووان ئاگادارین هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و لەسەرەوەی ئەوان بەرپرسانی شاری مەریوان، کۆبوونەوەی موعەلیمان لە ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵانیان پێ تهحهمول نهكرا و سەرەڕای سووکایەتی و پێشلكردنی مافهكانمان، دوو ئەندامی سنفی موعەلیمانی شاری مهریوانیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کرد، لهم پێوهندهدا ئەنجومەنی سنفی موعەلیمانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بە هەڵسووکەوتی نهشیاوی هێزه ئهمنییهكانی ڕژیم، لە ڕۆژانی یەکشەممە ١٩ی مانگی گوڵان مانگرتن لە مەدرەسەکان ڕادەگەیێنین و لە ڕۆژی دووشەممەش لە بەرانبەر ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی ئهو شاره کۆ دەبینەوە.