ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “عاسف شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له زیندانی زاهیدان له‌سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عاسف شه‌هبه‌خش” پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌ی به سه‌ر دا سه‌پێندرابوو. جیگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو كانوونی كارناسانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان له‌ئێران هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به لانیكه‌م ٢٥٩ كه‌س له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیه‌وه ئێعدام كراون.