ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سێداره‌انی “ئه‌یووب كه‌ریمی”، “داوود عه‌بدۆڵڵاهی”، “قاسم ئابه‌سته”ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئێعدامی “ئه‌نوه‌ر خزری”، “فه‌رهاد سه‌لیمی” و “كامران شێخه” هۆشداری دایه به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی.
مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی ، مه‌لایێكی مزگه‌وتی جامێعای مهاباد به ناوی “عه‌بدۆلڕه‌حیم تینا” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا، ساڵی ٨٨، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “كامران شێخه، “فه‌رهاد سه‌لیمی”، “قاسم ئابه‌سته”، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت”، “ئه‌یووب كه‌ریمی” و “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” له‌سه‌ر تۆمه‌تی ساخته‌ی كوژرانی ئه‌و مه‌لایه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی، ئه‌و ٧ به‌ندكراوه له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مۆقه‌یسه” به ئێعدام مه‌حكووم و لقی ٤١ی دیوانی باڵای وڵات له ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٨دا ئه‌و وحوكمه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی باكوور و ڕ
