ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان”، فدراسیۆنی ڕۆژنامه‌وانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ركردن و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و هه‌واڵنێرانی ئێرانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتوو، سی و سه ڕۆژنامه‌وان له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” تا به ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئێمه نیگه‌رانی باروودۆخی به‌ندكراوانین له زیندان و داوا له ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت و ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد بكات.