ڕۆژی چوارشەممە 8ی مانگی گوڵان، بە هۆی ئاگر تێبەربوونی مێهمانسەرایەک لە شاری “ریگە”ی پێتەختی ئێستۆنی، 8 کەس گیانیان لە دەست دا.
پۆلیسی ئێستۆنی ڕایگەیاندووە کە 8کەس بە هۆی ئاگرتێبەر بوونی مێهمانسەرایەک لە “ریگە”ی پێتەختی ئێستۆنی گیانیان لە دەست داوە و زیاد لە 9 کەسیش بریندار بوون. کاربەدەستانی وڵاتی ئێستۆنی تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ هۆکاری ڕووداوەکە نەبووە.