رۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، ئاگركه‌وته مه‌خازنی سووته‌مه‌نی گۆمرۆكی ئه‌بوونه‌سری فه‌راهی ئه‌فغانستان له سنووری ماهیروودی خۆراسانی جنووبی ٦ كاتژمێری خایاند تا به یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاگر كوژێنه‌ری ئێران ئاگره‌كه كوژراوه .
“ئه‌بۆلحه‌سه‌ن جه‌لیلی” به‌رێوبه‌رایه‌ه‌تی كولی سه‌رپه‌رشتی بۆحرانی ئۆستانداری خۆراسانی جنووبی له سنووری ماهیروود رایگه‌یاند: به پێی ئیمه‌ن سازی كه له سنووری ماهیروود كرابوو هیچ جۆره خه‌ساری ماڵی به بازارچه‌ی ماهیروود به‌رنه‌كه‌وتووه و به یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه، ئاگره‌كه به ته‌واوی كۆژراوه‌ته‌وه.