“ناسر عەتەباتی” داواکاری گشتی ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی دووشەممە ١٢ی مانگی گوڵان ڕایگەیاند، “ئهكبهر حهسهن بهكلو” بەڕێوبەری گشتی شێركهتی بەرقی ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا بەتۆمەتی گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، بەڕێوبەری شێرکەتی بەرقی ئەو ئوستانە بەتۆمەتی گەندەڵی و دزی لە سامانی گشتی لەلایەن ئەو دادگایەوه حوکمی دەستبەسەرکرانی بۆ دەرچووە و هەتا کۆتایی لێکۆڵینەوەكان و ئاشكرابوونی گەندەڵییەکانی دیكهی ڕەوانەی زیندان کراوە. جێگای ئاماژەیە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین بەرێوبەری گشتی ئۆستانی و جێگرەکانیان، شارەداری و پێنج ئەندامی شۆرای شاری ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا بەتۆمەتی گەندەڵی و دزی لە سامانی گشتی لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و بەشێکیان ڕەوانەی زیندان کراون.