ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناسنامه‌ی گیان به‌ختكردوویه‌كی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی به‌ناوی “نه‌وید بادپا” خه‌ڵكی “گونبه‌د كاووس” و خوێندكاری زانكۆی ئازادی تاران ئاشكرا كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌وید بادپا” خوێندكاری زانكۆی ئازادی تاران بووه و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم پێكراوه و كاتێك ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕووداوی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌نن و ڕاستییه‌كان له هیچ لایك باس نه‌كه‌ن.
