کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی دوو هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە

ئازادی کاتی دوو هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان،پژمان زارع و شەکیلا قاسمیدوو هاووڵاتیی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پژمان زارع هاووڵاتیی بەهایی و خەڵکی شاری شیراز، رێککەوتی 24ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئەو شارە، رەوانەی زیندانی عادل ئاباد کرا، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو کەسە لەبەردەستدا نیە. هەروەها شەکیلا قاسمی هاووڵاتیی بەهایی و دانیشتووی کرمان، رێککەوتی 13ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش تێپەراندنی 6 مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.