ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی ئازادكران.
به پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له ڕێگه‌وتی ٢١ی مانگی گوڵانی ١٤٠١ی هه‌تاوی و له‌كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له‌ماڵ له مه‌یدانی “باوه‌ڕه‌شی” مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌روه‌ها “مه‌سعوود نیكخواه” ڕۆژی ٢٢ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌و دوو موعه‌لیمه هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له كۆبوونه‌وی ڕۆژی جیهانی كرێكاردا ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازادكرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ چالاكه سنفیه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیاندا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خرابوونه ژێر گوشار و میدیاكانی ڕژیم هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی سناریۆسازیه‌وه به‌چۆكیاندا بێنێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بێ‌ئاكام مایه‌وه و بووه مایه‌ی ڕیسوابوونی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانیدا.