لە رۆژانی ڕابردوودا، “مێهرداد گریوانی و ئارەزو ئازەروم” پاش تێپەراندنی ماوەی بەندرانەکانیان لە بەندیخانە ئێڤین ئازاد کران.
مێهرداد گریوانی مانگی سەرماوەزی ساڵی 1399ی هەتاوی، دەستبەسەر و لە لایەن دادگا ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی “تێکداین ئەمنییەتی وڵات” حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا، و دواتر مانگی خەرمانانی ساڵی 1402، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی رەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا. هەروەها ئارەزوو ئازەرەم، دانیشتووی شاری تاران و بەندکراوی سیاسی، ڕێکەوتی 12ی گوڵانی 1403ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” حوکمی سێ ساڵ و 9 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو.
