شهوی ههینی ١٧ی مانگی بهفرانبار، هەشت مووشەك لە نزیك بازگەی “کەرکوک – هەولێر” لە “پردێ” کەوتنە خوارەوە بهڵام هیچ زیانیکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
به وتهی گوتهبێژی وهزارهتی پێشمهرگه، موشەکەکان لەپشت بازگەی “کەرکوک –هەولێر” لەنزیک گوندی “شێراوە” و لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتووەتە خوارەوە و لەئێستاشدا هێزەکانی پۆلیسی و سوپای عێراقی لەسنووری “پردێ” هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان دەست پێکردووە بۆ شوێنی هەڵدانی دۆزینەوەی پاشماوەی موشەکەکان.
