کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا

یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا

به‌پێی ئه‌و وێدیۆ و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، له‌ دووهه‌مین ساوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و دادخوازانی ٤٥ ساڵ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌كی بێ وێنه‌ی خۆیان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی نیشان داوه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ ده‌ورووی یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و به‌ ڕێكخستنی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌، ڕێزیان له‌ فیداكاری ئازیزانیان كرد. بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیادا یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ین و تا كۆماری ئیسلامی له‌ گۆڕ نه‌نێن واز له‌ خه‌بات ناهێنن.