ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢، ساڵڕۆژی هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی ڕابردووه كه به‌هۆیه‌وه ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ دا، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕازیانی شۆڕشی “ژینا” و كۆمه‌ڵكوژكردنی سه‌دان كه‌س، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشی كرده سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها كه‌مپی په‌نابه‌رانی سیاسی له هه‌ولێر و سلێمانی بۆردوومان كرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌رز و به‌ڕێز بێت.