لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەندکراوێک بە ناوی “فەرهەنگ شێخە“، ڕۆژی یەکشەممە 4ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندی شاری سنە لەسێدارە دراوە. لە هەمان کاتدا هاووڵاتییەکی دیکەی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی بیرجەند بە ناوی “ڕەشکەن چاکرزهی” تەمەن 55 ساڵ، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارە دراوە.
