کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زەوتکرانی دارایی زیاتر لە 100 هاووڵاتی لە لایەن دەزگایی ڕژیمەوە

زەوتکرانی داراییەکانی زیاتر لە 100 هاووڵاتی لە لایەن دەزگایی ڕژیمەوە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دارایی 108 هاووڵاتی لە پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی و گوڵستان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە 34 هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بە تۆمەتیپشتیوانی لە وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیزەوت و هەوڵەکان بۆ ساز کردنی دۆسیەی ئەمنیەتی بۆ ئەو شارۆمەندانە هێشتا بەردەوامە. هەروەها 74 هاووڵاتی دیکەی خەڵکی پارێزگای گوڵستان، کە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەن، بە هەمان تۆمەت داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە سەدان هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکان، داراییەکانیان بە تۆمەتیپشتیوانی لە وڵاتانی دژبەر، هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و هەروەها هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتداراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.