ڕۆژی ڕابردوو، پەرەستارانی دانیشتووی شاری یەزد، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلبامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای ئوستانداری و هەروەها وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگە حەقدەست و کارانەیان وەرنەگرتووە و دۆخی ئابوورییان لەوپەڕی خراپیدایە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان خوازیاری پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان، کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر پەرەستارانی ناڕازی، کەمکردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان بوون.
