بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکان بە ناوەکانی “ڕەئوف شێخ مەعروفی و محەممەد فەرەجی“، حوکمی سێدارەکانیان لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پەسەند کراوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دوەکەن کە ئەو دوو شارومەندە کە لە ڕێککەوتەکانی 5ی بەفرانبار و 3ی ڕەشەمەی 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراون، دواتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تۆمەتی “افساد فی العرض” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەو دوو بەندکراوە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها بە هۆی ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکانەوە، دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە
