کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ساز کردنی دۆسیەی قەزایی بۆ 40 شارۆمدند بە هۆی بەکارهێنانی ئامێری ستارلینک

ساز کردنی دۆسیەی قەزایی بۆ 40 شارومەند بە هۆی بەکارهێنانی ئامێری

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم 40 هاووڵاتی دانیشتووی ناوچەی شمیراناتی شاری تاران، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتیبەرکارهێنانی ئامێری ستارلینکڕووبەڕووی حوکمی قەزایی بوونەتەوە.

بە وتەی بەرپرسانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، لانکیەم 40 ئامێری ستارلینک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکانی لەواسان، ئوشان، فەشەم و مەیگون، دەستی بەسەردا گیراوە و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی چەندین مانگ، بە تەواوی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران داخست و هاووڵاتیان تووشی کێشەی جددی بوون بۆ پەیوەندیی لەگەڵ دەرەوەی وڵات و بنەماڵەکانیان.