کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی شاری سنە بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی شاری سنە بەهۆی ڕووداوی کار 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی خاکەلێوە، کرێکارێکی ٤٥ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی “هەڵوانی سەر بە ژاوەرۆی سنە بە ناوی “فەردین عەبدی” لە کاتی کارکردندا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران بەهۆی کەوتنە ناو چاڵاو گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو ڕووداوە ماوەی دوو مانگ لەمەو بۆ ئەو کرێکارە ڕوویداوە و لەم ماوەدا بەهۆی سەختی برینەوە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووە و لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممە بەو هۆکارەوە گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە هەژاری و بێکاری بەهۆی گەندەڵی سیستەمی حوکمڕانی ئەم ڕژیمە، بووەتە هۆکاری ئەوەی کە زۆربەی کرێکارانی ئێران بە حەقدەستێکی کەم و بەبێ ئیمەنی لە شوێنی کارەکانیان خەریکی کار بن کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەو هۆکارە تووشی ڕووداوی کار دەبنەوە.