کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی قوتابیان لە پارێزگای لوڕستان دژ بە سیاسەتەکانی ئاموزش و پەروەرش

ناڕەزایەتی قوتابیان لە پارێزگای لوڕستان دژ بە سیاسەتەکانی ئاموزش

ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە قوتابیانی پارێزگای لوڕستان دژ بە بڕیاری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ئاسایی، لە بەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو، بەشدابووانی ناڕەزایەتییەکان بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ئاموزش و پەروەرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازایاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان بوون. لە هەمان کاتدا، هێزە ئینتزامییەکان و هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، چەندین جار هەوڵی بڵاوە پێکردنی ناڕەزایەتییەکانیان دا، بەڵام بە هۆی مقاومەتی ناڕازیان، هێزەکانی ڕژیم ناچار بوون پاشەکەشە بکەن و شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە. شایانی باسە کە بە هۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی قوتابیان، وەزارەتی ئاموزش و پەروەرشی ئەو پارێزگایە ناچار بووە کە بڕیاری بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ئۆنلاین بدات.